شارپرێس:
دوای ئەوەی دوێنێ دوشەممە، دۆناڵد ترەمپ باسی لە بونی
کەناڵێکی دانوستانی راستەخۆ لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران کرد، ئەمڕۆ لەلێدوانێکی
پێچەوانەدا بونی دانوستان لەگەڵ ئێران لەمکاتەدا رەتدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە
پەیامێکدا کە لەسەکۆی "ترۆس سۆشیال" بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە،"هیچ
دانوستان یان گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه‌و له به‌رنامه‌دا نییه ".
ئەوەشیخستەڕوو، گەمارۆی دەریایی
لەسەر ئێران بەتوندی و کاریگەرانە بەردەوامە، گەروی هورمز کراوەیەو جوڵەی بازرگانی
تێیدا به‌رده‌وامه.
ترەمپ
وتیشی،" هه‌موو مینه ده‌ریاییه‌كان لەگەروی هورمز لابراون، یان
ته‌قێندراونه‌ته‌وه ".