مالیکی لەدژی هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی هاتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوری مالیکی هێرشەکەی دوێنێی سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرکۆنە دەکات و دەڵێت،" ئەو دەستدرێژییانە بەتەواوی رەتکراوەو قبوڵ نەکراون ".


نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پەیامێکی لە سەکۆی (ئێکس) بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،" بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەین و  هەر جۆرە دەستدرێژییەک کە زیان بە ئاسایشی هەرێم و سەقامگیریی عێراق بگەیەنێت، بە تەواوی رەتکراوە و قبوڵنەکراوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" کار و کردەوەی تێکدەرانەی لەم شێوەیە لەلایەن هەر لایەن یان گروپێکەوە ئەنجام درابن، رەتکراوەن، داواش دەکەین لە رێگەی لێکۆڵینەوەی فەرمیی و بێلایەنانەوە، بە زوترین کات راستی و هۆکارەکانی روداوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن ".

مالیکی داواشیکرد ئەنجامدەرانی هێرشەکە بە پێی یاسا بەرکارەکان سزا بدرێن، بە شێوەیەک ببێتە هۆی پاراستنی ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق.