شارپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ، دەستیکردووە بە فرۆشتنی نەوت بە بازاڕی جیهانی بە تێپەڕاندنی تەواوەتی گەرووی هورمز و کەڵکوەرگرتن لە ڕێڕەوێکی بەدیل بۆ هەناردەکردن.
ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە کە بەگوێرەی بەلگەنامەیەک کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەرچووە و تێیدا پێشنیاری فرۆشتنی نەوتی عێراقی لەڕێگەی بەندەرەکانی عومانییەوە کراوە کە دەکەونە دەرەوەی گەرووی هورمز.
ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە "ئەمە یەکەمجارە عێراق لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە بڕێکی بەرچاو لە نەوتەکەی بۆ فرۆشتن لە دەرەوەی گەرووی هورمز بخاتە روو.
داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، حکومەتی عێراقی ناچار کرد بە دوای ڕێگەی بەدیلدا بگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەدەربازبوون لەو گەرووەی کە نزیکەی 80%ی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕی جیهانی تێیدا تێدەپەڕێت.