شارپرێس:
سایلۆی هەولێر ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە لەڕۆژی یەکشەممەوە چەکی پارەی ساڵی 2025 لە بانکی تی بی ئای دابەش دەکرێت و دهشڵێت، بەگوێرهى خشتەو زنجیرەی دیاریکراو دهبێت.
بەرێوبەرایەتی سایلۆی هەولێر جوتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژی یەکشەممە 30-8-2026 دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیارانی ساڵی 2025 دەست پێدەکات لەسەر بنەمای ئەو خشتەیەی خراوەتەڕوو و ئاماژهش بهوه دهدات، كه پێویستە لەڕۆژی دیاریکراو ئامادەبن، بەگوێرهى ژمارەی زنجیرەکانیان پارە لەبانکی تی بی ئای (TBI) وەردەگرن.
ڕۆژی یەکشەممە: جوتیارانی هەولێر لەزنجیرەی 1921 تاوەکو 2080
ڕۆژی دوشەممە: جووتیارانی کۆیە لەزنجیرەی 360 تاوەکو 520
ڕۆژی سێشەممە: جوتیارانی هەولێر لەزنجیرەی 2081 تاوەکو 2180، هاوکات جوتیارانی کۆیە 521 تاوەکو 626
ڕۆژی چوارشەممە: جوتیارانی هەولێر لەزنجیرەی 2181 تاوەکو 2380
ڕۆژی پێنجشەممە: جوتیارانی هەولێر لەزنجیرەی 2381 تاوەکو 2479
هاوکات سایلۆی هەولێر ڕونیشی کردوەتەوە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت، بریکارنامەی پەسەنکراوی ساڵی 2026 بێت. ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی یاسایی (قەسام شەرعی) لەگەڵ خۆی بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.