شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەکردن بەهەژمارە بانکییەکانی 14 کەسایەتی و 19 کۆمپانیای ڕاگرت، کە بەشێکیان لەکەرتەکانی نەوت و بازرگانی کاردەکەن.
بهگوێرهى نوسراوێکی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق كه ئاراستەی سەرجەم بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان کراوە کە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەهەژمارە بانکییەکانی ئەو کەس و کۆمپانیایانەوە نەکەن.
ئەو کۆمپانیایانەی کە ناویان لەلیستەکەدا هاتوە، لەکەرتە هەستیارەکانی وەک: نەوت، بازرگانی، سامانی ئاژەڵ، پیشەسازییە گۆڕاوەکان، گواستنەوەو خزمەتگوزاریی دارایی کاردەکەن.
بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوە داوە, ئەم رێکارە تاوەکو کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت. هاوكات هۆشداریی داوەتە سەرجەم بانکەکان کە هەر لایەنێک بەپێچەوانەی ئەم بڕیارە مامەڵە بکات.
ئەم بڕیارە پاڵپشتە بەماددەی 40ـی یاسای بانکی ناوەندی، کە دەسەڵاتی تەواوی چاودێریکردن و رێکخستنی کاروباری بانکەکان و لقەکانیان دەداتە بانکی ناوەندی، بەمەبەستی پاراستنی سیستەمی دارایی وڵات و رێگری لەهەر مامەڵەیەکی نایاسایی.