شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەڕانەوەی دیپلۆماسی بۆ سەر ڕێڕەوی خۆی مەحاڵ نییە، بەڵام ئەوە بەندە بەتێگەیشتنی ترهمپ و ئەمریکا لەو ڕاستییەی کە بەگوشار هیچ وەڵامێکی دەستناکەوێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی وتوێژی بونیادنەرو داهێنەرانەیان هەبوەو هەردولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردوەتەوە.
عێراقچی سەبارەت بەپەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکاو داهاتوی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان ئاماژەی بەوە دا، ئەمریکا دەبێت لەڕاستییەکی سادە تێبگات و ئەویش ئەوەیە کە سیاسەتی گوشارو زمانی هەڕەشە هیچ کات ئەنجامی نەبوەو کار ناکات و دهڵێت، دهبێت دۆناڵد ترهمپى سهرۆكى وڵاتهكهش باش لهوهتێبگات.
جهختیشى كردهوه، بۆ هەر پێشکەوتنێک، ئەمریکا دەبێت متمانە دروست بکات، بەڕێزەوە قسەکانی ئاراستە بکات، دان بەمافە ڕەواکانی ئێراندا بنێت و بەتەواوی پابەند بێت بەو بەڵێن و ڕێککەوتنانەی کە پێشتر دابوی.