زەیدیى: عێراق له‌شه‌ڕێكى چاره‌نوسسازدایه‌

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت،  وڵاتەکەی لەشەڕێکی چارەنوسسازدایە دژی گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەکان، ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئێستا لەڕیزی پێشەوەی وڵاتانی ناوچەکەن بۆ رێگریکردن ل قاچاخچێتی بەماددە هۆشبەرەکان.


عەلی فالح زەیدیى، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی مەیدانی بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان سەر بەوەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدا، بەمەبەستی ئاگاداربون لەبەڕێوەچوونی کارەکان و ئەو هەوڵانەی لەم چوارچێوەیەدا دەدرێن.

بەگوێره‌ى ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، زەیدی لەمیانەی سەردانەکەیدا، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ کادیرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردو جەختی کردەوە، "عێراق لەشەڕێکی سەختدایە دژی گەندەڵی و ماددەی هۆشبەر".

هاوکات زەیدی سوربونی حکومەتەکەی نیشاندا کە هیچ پاشەکشەو خەمساردییەک لەم ڕوبەڕوبونەوەیەدا ناکرێت، چونکە ئەمە بەشەڕی پاراستنی داهاتوی عێراق و نەوەکانی داهاتوو دادەنرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕونی کردەوە، داتاکان نیشانی دەدەن عێراق پێشکەوتنی گەورەی لەم شەڕەدا بەدەستهێناوەو ئێستا لەپێشەنگی وڵاتانی ناوچەکەیە بۆ رێگریکردن لەدزەکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاکەکەی یان بەکارهێنانی وەک رێڕەوێک بەرەو وڵاتانی دیکە.

هەروەها رێنمایی دا کە بایەخی تەواو بەچارەسەرکردنی بارودۆخی توشبوانی ماددە هۆشبەرەکان بدرێت و سەرجەم پێداویستییە لۆجستی و داراییەکان بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان دابین بکرێن.