شارپرێس:
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند عێراق بەرەو قۆناغێکی گرنگ دەڕوات بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی و بوونی هێزەکانی و گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دوولایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە.
ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا وتویەتی، کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی بە مانای کۆتایی هاوبەشی نییە، بەڵکو گواستنەوەیە بۆ پەیوەندییە دوولایەنە بەهێز و جێگیرەکان.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)، ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە هێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبن لە هاوکاریی ئەمنیی و هەواڵگریی، ئاڵوگۆڕی زانیاریی و ئەزموون و دروستکردنی تواناکان لەگەڵ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی.
هێزە ئەمریکییەکان دوای کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، لە ساڵی 2014 بۆ یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان لە جەنگی دژی داعش گەڕانەوە و ئەو جەنگە تا ساڵی 2017 بەردەوام بوو.
لەگەڵ کشانەوەی هێزەکان، بە تایبەتی لەلایەن گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێران، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە ئەم کشانەوەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت.