دوای كشانەوەی هاوپەیمانان بەریتانیا پەیامی هەیە

عیراق

41 خولەک پێش ئێستا‌ 111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان قۆناغێکی نوێ لەپەیوەندییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیاو عێراق دەستپێدەکات.


حکومەتی بەریتانیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتوە، سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان لەوانەش هێزەکانی بەریتانیا لەعێراقدا کشانەوە. دەشڵێت، ئەو گۆڕانکارییە لەدوای زیاتر لە 10 ساڵ لەئۆپەراسیۆن و مەشق و ڕاهێنان دێت کە تێدا هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی عێراق توانیان داعش بەتەواوی تێکبشێنن و ئێستا ئەوان بەرپرسیاری یەکەمی پاراستنی ئاسایشی عێراقن.

حکومەتی بەریتانیا ئاماری ئەوەشی خستۆتە ڕوو ڕاهێنانیان بە 111 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کردوە کە 21 هەزاریان لەهێزەکانی پێشمەرگە بون.

حکومەتی بەریتانیا باسی ژمارەی ئەو ئامانجانەی کرد کە لەو ماوەیەدا هێرشیان کراوەتە سەرو وتی، 2300 ئامانجی داعشیان لەڕێگای فڕۆکەوە کردۆتە ئامانج.

لەڕاگەیەندراوەكەدا جەختیش دەكاتەوە، كە پەیوەندییەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت بەڵام لەژێر سەرکردایەتیی عێراقدا بەردەوام دەبن لەهاوکاریکردن لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان، هەماهەنگی لەبواری پیشەسازی سەربازی و پوچەڵکردنەوەی پروپاگەندەکانی داعش.