شارپرێس:
ڤڵادمێر پوتین رایگەیاند،
ئەگەر ئۆکرانیا هێرشی راستەوخۆ بکاتەسەر روسیا و بەدیاریکراویش ناوچەی کالینینگراد،
ئەوانیش بژاردەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیان لەبەردەستدا دەبێت.
ڤڵادمێر پوتین سەرۆکی
روسیا لەوتارێکدا لەکۆڕبەندی سیاسی ڤاڵدای ئاماژەی بەوەکرد،" ئێمە نامانەوێت
هێرش بکەینە سەر هیچ شوێنێک، بەڵام ئەگەر کار گەیشتە سەر ئەوەی هێرشی راستەوخۆ
بکرێتەسەر روسیا و بەدیاریکراویش شاری کالینینگراد، بژاردەی بەکارهێنانی هەموو ئەو
چەکانەی هەمانە لەبەردەستماندا دەبێت ".
هاوکات، ڤڵادمێر پوتین لەوتارەکەیدا
بیرۆکەی راگرتنی هێرشە موشەکییە دورمەوداکانی رەتکردەوە، کە پێشتر ئۆکرانیا و
ئەمریکا پێشنیازیان کردبوو.
سەبارەت بە ئێرانیش،
پوتین وتی،" پێشنیاری گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ روسیا هێشتا
لەئارادایە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هیواخوازم
گەروی هورمز بەڕوی کەشتییەکاندا کراوە بێت و سزاکانی سەر ئێرانیش هەڵبگیرێت
".