حكومەتی عێراق پلانی دابەزینی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت پلانی هەیە نرخی دۆلار لەبازاڕی ئازاد دابەزێنێت و بگەیەنێتە 1550 دینار.


حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند،"حکومەت و بانکی ناوەندی بەگوێرەی پلانێکی داڕێژراو کار دەکەن، تا لەداهاتویەکی نزیکدا نرخی دۆلار لەبازاڕی ئازاد بگەیەننە 1550 دینار بۆ هەر دۆلارێک".

وتەبێژی حکومەت ڕونیکردەوە، ئەو رێڕەوە پشت بەیەدەگە دڵنیایی و پێویستەکان دەبەستێت کە لەبانکی ناوەندیدا هەن. ئەمە دەرفەت دەڕەخسێنێت بازرگانیی دەرەکی بەخێرایی و ئاسانی بەڕێوەبچێت و پێداویستییەکانی هاوردەکردن دابین بکرێت.

سەبارەت بەگواستنەوە داراییەکانی پێش پەسەندکردنی نرخی ئێستای دۆلار، عەبودی جەختیکردەوە،"بۆ تەواوکردنی ئەو گواستنەوانە، تەرخانکراوی دارایی پێویست بەپێی نرخی پێشوو دابین کراوەو پابەندبوونە داراییەکانی پەیوەست بەوانەوە جێبەجێ دەکرێن".

هاوکات، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراکی و دەرمانی هاوردەکراو هەڵبگرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق بەهای فرۆشتنی یەک دۆلاری بۆ هاوڵاتیان بە 1520 دینار دیاری کرد.

https://www.facebook.com/share/r/19YyG9NfYm/