باڵیۆزی ئێران: لەگەڵ عێراق ڕێککەوتین ئەندامانی حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات یان ڕادەستبکەن یان دەربکەن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزی ئێران لەعێراق ڕایگەیاند،  لەگەڵ عێراق رێککەوتین لەسەر دەركردنی ئەندامانی حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له‌هەرێم یان ڕادەستكردنیان بەئێران.


محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لەعێراق لەسەكۆی "ئێكس" وێنەیەكی سەركردەی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی داناوەو نوسیویەتی، "لەچوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و کۆماری عێراق، هەردولا لە میانی کۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایش، بەئامادەبونی وه‌فدى ئێران‌و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕێککەوتن لەسەر دەركردنی ئەندامانی گروپە "جوداخوازەکانی" ئێران لەهەرێمی کوردستانی عێراق یان ڕادەستكردنیان بەئێران.

تائێستا حزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕونکردنەوەیان لەسەر ئەو پەیامەی باڵیۆزی ئێران نەداوە، لەکاتێکدا پێشتر عێراق‌و ئێران ڕونکردنەوەی ئەمنیان هەبوە بۆ کۆکردنەوەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەکەمپێکی دور لەسنورەکانی ئێران.