یەرەكە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێرانی دەستپێكرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە ڕایگەیاند "وەك خەڵكی ئێمە و رای گشتی ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەی شاهۆ و مەریوان لە دژی هێزەكانمان دەستی پێكردووە. بە پێی ئەوە، لە ڕۆژانی سەرەتاوە هۆشداری پێویستمان دابوو. هەروەها لە بەیاننامەكەماندا ڕامانگەیاندبوو كە ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، مافی بەرگریكردنی ڕەوا لە خۆمان بەكاردەهێنین. سەرەڕای ئەم هۆشدارییانە، دوژمن هێرشەكانی ڕانەگرتووە".

لەڕاگەیەندراوێكدا یەرەكە دەڵێت "لە ٢٠ی تشرینی یەكەمدا، دووژمن جارێكی دیكە هێرشی تۆپخانەی قورسی لە دەوروبەری گوندی دەگاگا لە ناوچەی كۆساڵان دەستپێكرد. ئەم هێرشە لە لایەن پایگایەكەوە كە دەكەوێتە دەورووبەری گوندی دەگاگا ئەنجامدراوە، هەروەها هێرشەكانی پێشووتر بۆ سەر ناوچەكەش لەم پایگایەوە ئەنجام دراون".

دەشڵێت "هێزەكانمان لە چوارچێوەی بەرگریكردن لە خۆیان وەڵامی پێویستی ئەو هێرشانەیان دایەوە و هێزەكانمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێكیان بەرنەكەوت."