شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم و ڕاپۆرتی
تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ئەیلول ڕەوانەی بەغداد کرا، دەشڵێت، لیستەکە بە واژۆی
ئاوات شێخ جەنابەوە نێردراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێوارەی
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ( 21 ی تشرینی یەکەمی 2026)
بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ئەیلول لەلایەن تیمی تەکنیکی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد کرا و سبەی پێنجشەممە
بەفەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، لە ڕوانگەی ئەوەی پرسی موچە بابەتێکی نیشتیمانییەو بەمەبەستی
دروست نەبونی هیچ کێشەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چین و توێژە جیاوازەکان،
ئاوات شێخ جەناب واژۆی لەسەر لیستی موچە کردوە ، ئەوەش لە کاتێکدایە لە 29 ی ئەیلولەوە بەڕێزیان واژۆی
لەسەر هیچ نوسراوێک نەکردوە و سورە لەسەر هەڵوێستەکانی کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕایگەیاندوە ".