شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کۆتایی بە گرێبەستی 69 راوێژکاری نوسینگەکەی بهێنێت.
بەگوێرەی نوسراوێکی
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە رێکەوتی 22ى 10ى 2026 و واژۆی عەلی رەزوقی، بەڕێوەبەری پێشوی نوسینگەی سەرۆک
وەزیرانی لەسەرە، بەفەرمانی کارگێڕی ژمارە 1024 بڕیاردراوە بە کۆتاییهێنان بە گرێبەستی 69 راوێژکاری
نوسینگەکە.
لەنوسراوەکەدا ئەوەش
هاتوە،" بڕیارەکە لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی
دراوە ".