شارپڕیس:
دەستەی حەشدی شەعبی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە موچە بۆ راوێژکارانی سەربازی ئێرانی بڕاوەتەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" یەکێک لە چالاکوانەکان لە کەناڵێکی میدیایی باسی لەوەکردوە کە لەکاتی جەنگی دژی تیرۆردا حکومەتی عێراق موچەی بۆ راوێژکارە ئێرانییەکان بڕیوەتەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دورن لەراستییەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئێران لەڕوی پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە هاوکاری عێراقی کردوە، کە بەشێکیان بەخۆڕایی بە عێراق دراون، سەرباری ئەوەی بەشێک لە راوێژکارەکانی لەشەڕی دژی تیرۆردا هاوکاری حەشدی شەعبییان کردوە و 55 راوێژکاریان لێ کوژراوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆریان برینداربون.