میدیای ئەمریکی وادەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی ئاشکرایدەکات کە هێزەکانی ئەمریکا خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر ئێران ئامادەکردوە، پێشبینیش دەکرێت لەسبەینێوە هێرشەکان دەستپێبکەنەوە.


رۆژنامە ئەمریکییەکە لەزاری سەرچاوە بەرپرسەکانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکان دەکرێت لە زوترین کاتدا و هەر لە رۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دوەمدا لەدوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس جێبەجێ بکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەنجامدانی هەر هێرشێک بەندە بە رەزامەندی و فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.