شارپرێس:
کۆمپانیای هواوی مۆبایلی چەماوەی نوێی Mate X8ی ئاشکرا کرد، کە بە ئامانجی پێشکەشکردنی کارایی بەرز و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی بەکارهێنەران لە گەڕان لە ئینتەرنێت، یاریی و سەیرکردنی ڤیدیۆ دیزاین کراوە.
مۆبایلەکە بۆدییەکی بەهێزی هەیە، کێشی 237 گرامە و بەپێی ستانداردی IP58/IP59 بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت. شاشەی ناوەوەی 8.2 ئینچی و شاشەی دەرەوەی 6.54 ئینچییە، هەردووکیان جۆری LTPO OLEDن و بە خێرایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز کاردەکەن.
ئەم ئامێرە بە سیستەمی HarmonyOS 7.0، پرۆسێسەری Kirin 9050 Pro و بیرگەی کاتیی 12 یان 16 گیگابایت کاردەکات، لەگەڵ بۆشایی هەڵگرتنی داتا لە 256 گیگابایت تا 1 تێرابایت.
کامێرای سەرەکییەکەی سی هاوێنەییە و بە وردیی 50، 50 و 40 مێگاپیکسڵ هاتووە، لەگەڵ کامێرای پێشەوەی 8 مێگاپیکسڵ.
پاترییەکەی 6200 میلیئەمپێرە و پشتگیریی لە بارگاویکردنەوەی خێرای 66 وات و بێتەلە 55 وات دەکا، هەروەک تایبەتمەندییەکانی NFC، eSIM و USB Type-C 3.1ی تێدایە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی