شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پلانی دوو رۆژە بۆ گەروی هورمز هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆکانەو دەشڵێت، ئەو پلانە هەنگاوێکی واقیعییە کە ڕەنگە ببێتە هۆی کردنەوەی گەروەکە لەماوەیەکی کورتدا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبونەوەی لەگەڵ قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەتاران ڕونیکردەوە، هیچ پێشهاتێکی نوێ لەبارەی گفتوگۆکانەوە لەئارادا نییەو جەختیکردەوە، پێشنیارەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەبەرپرسە عێراقییەکەی ڕاگەیاند، پێویستە رێگری لەهەر لایەنێکی سێیەم یان توخمێکی تیرۆریستی بکرێت، خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن.
عێراقچی جەختیشی کردەوە رێگریکردن لەو جۆرە هێرشانە پابەندبونە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هاوکات ئەوە داواکارییەکە دەوڵەتێکی دۆست لەدەوڵەتێکی دراوسێی چاوەڕێ دەکات، ئەمەش بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی بڵومبێرگ بڵایکردوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕونیکردبوەوە، پلانی دوو ڕۆژی پێشنیاری ئەوە دەکات گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا دەستبەجێ دەستپێبکات لەجیاتی چاوەڕوانکردنی 60 رۆژ، بەئامانجی خێراکردنی تێگەیشتنەکان لەسەر دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان و ڕەخساندنی دۆخێک بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.
