شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ئاشكرایكرد، "دوو تۆمەتبار لەبازگەی چیمەنی کەرکوک دەستگیركراون کە کەرەستەی کارەباییان بەنایاسایی تێپەڕاندوە، یهكێك لهدهستگیركراوهكان فهرمانبهرى گومرگه".
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لەخاڵی گومرگیی (چیمەن) لەپارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری پڕ لەکەرەستەو پێداویستیی کارەباییان بەپێچەوانەی ڕێنماییو ڕێکارە گومرگییەکان تێپەڕاندوەو یەکێک لەدەستگیرکراوەکانیش فەرمانبەری گومرگە.
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی ئهوهشى ڕونكردهوه، "دوای گەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی لەبارەی تێپەڕاندنی بارهەڵگرێکی پڕ لەکەرەستەی کارەبایی بەشێوەیەکی نایاسایی، تیمێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک ڕاستەوخۆ چونەتە خاڵی گومرگیی چیمەن لەدەروازەی کەرکوک بەئاراستەی سلێمانی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوای ئەنجامدانی پشکنینو وردبینی، تیمەکە توانیویانە هەردوو تۆمەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیربکەن کە یەکێکیان فەرمانبەری گومرگەو بەرپرس بوە لەپشکنینی کاڵاکان، بەڵام بەپێچەوانەی ڕێنماییەکان بارەکەی تێپەڕاندوەو بەو هۆیەوە زیانی بەسامانی گشتیی گەیاندوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشداوە، دەستبەسەر بارهەڵگرەکەو تەواوی کەرەستە کارەباییەکاندا گیراوەو هەردوو تۆمەتبارەکەش ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکوکی تایبەت بەدۆسیەکانی دەستپاکی کراونو بڕیاری ڕاگرتنیان (تەوقیفکردنیان) بهگوێرهى مادەی (340) لەیاسای سزادانی عێراقی بۆ دەرچوە.
