عەلی زەیدی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید كۆبووەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ یەك شەممە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆبونەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كردووە.

بەگوێرەی میدیای نەوەی نوێ، لە دیدارەكەدا، دیارترین دۆسییە ئابووری و سیاسییەكانی سەر ئاستی نیشتمانی، دۆخی بژێویی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراوە.