شارپرێس:
هاوسەرۆكی گشتی دەم پارتی لە كۆنگرەیەكدا لە پارێزگای قەرسی باكوری كوردستان ڕایگەیاند "ئێستا ترەمپ هەڕەشە لە كوردەكان دەكات و وا دەزانێت كوردەكان لە پێناو ئەودا شەڕ لەگەڵ ئێران دەكەن، بەڵام ئەوە هەرگیز ڕوونادات و خەیاڵی خاوە."
تونجەر باكرهان لەوتارێكدا داوای لە دەوڵەتی عێراق كرد كە نەكەوێتە ژێر كاریگەریی هاندانەكانی ترەمپ، دەشڵێت "ئەركی دەوڵەتی عێراق ئەوەیە خاوەندارێتی لەو پێگەیەی كورد بكات كە لە دەستوردا دیاری كراوە، چونكە عێراقێكی بەهێز لەگەڵ كورددا لە ئاشتیدا دەبێت."
ڕاشیگەیاند، "بانگەوازم بۆ عێراق ئەوەیە كە دەست بۆ پێگەی كورد نەبەن و هەرچی زووترە لەو هەڵسوكەوتانە دوور بكەونەوە كە زەمینەی پێكەوەژیان خراپ دەكەن".