ئێران بەفەرمی داخستنی دەروازەیەكی سنوری پشتڕاستكردەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئێران بەفەرمیی ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق دەروازەی شێخ سڵەی داخستوە کە دەروازەیەکی سنوری نا فەرمییەو لەدیوی عێراقەوە پێی دەوترێت دەروازەی پشتە.


میدیاكانی ئێران ئاشكرایانكردوە، هێزێکی پاسەوانی سنور لەڕۆژانی ڕابردودا دەروازەی خاڵە سنورییەکەیان داخست و جموجوڵەکانی بازرگانی پەكی کەوت، ئەوەش گرفتی زۆری بۆ بارهەڵگرەکان لەهەردوو دیوی خاڵە سنورییەکە دەروستکردوە.

هاوكات، جگە لەبارهەڵگرەکان، کۆڵبەرانی شاری سەلاسی باوەجانیش لەساڵی 2024وە لەوێوە ڕێگەیان پێدراوە کەلوپەل بەنۆرە بگوازنەوە.

حەبیب قاسم پور، ئەمینداری ئەنجومەنی پیشەیی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لەئێران ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق مەرزەکەی داخستوە، داوای لەکۆمپانیاکان کرد، تا کاتێکی نادیار بارهەڵگرەکانیان نەنێرن بۆ ئەو دەروازەیە.

فەرمانگەی گومرگی پارێزگای کرماشانیش دەشڵێت، داخستنی دەروازەکە بوەتە هۆی گیڕخواردنی 300 بارهەڵگر کە کاڵاو کەرەستەی بیناسازییان هەڵگرتوە، بەناچاریی بارەکانیان لەڕێگەی دەروازەکانی تری پارێزگاکەوە هەناردە دەکەن.