شارپرێس:
مەسعود بارزانی هۆكاری ترسی توركیاو ئێرانی لەراپرسی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە گێڕایەوە، كە لەو دوو وڵاتەش كورد هەیە.
مەسعود بارزانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی "كۆنا"ی كوێتی رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی كورد لەتوركیاو ئێرانیش بوونیان هەیە، ئەو دوو وڵاتە لەوە دەترسن، كوردانی وڵاتەكانی خۆیان بەهۆی راپرسی هەرێمەوە دەست بەجوڵە بكەن".
قسەكانی بارزانی لەكاتێكدایە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی بكەن، كە ئەمە كاردانەوەو دژایەتی توركیاو ئێرانی بەدواوە هاتووە.
مەسعود بارزانی لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكاش لەو پرسە قسەی كردووەو راشیگەیاند "ئەمریكا دژایەتی پرۆسەی ریفراندۆم ناكات، بەڵكو دەڵێت ئێستا كانی ئەنجامدانی نییە".
هـ ـ ح