هادی عامری هۆشداری توند لەبارەی بەرێوەچوونی ریفراندۆمی هەرێم دەدات

عیراق

11/09/2017‌ 1996 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هادی عامیری ئەمینداری رێكخراوی بەدر لەعێراق هۆشداری توندیدا لەبارەی بەرێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەوەی "شەڕی تائیفی" لێدەكەوێتەوە.

هادی عامری ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، "ئەگەر پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەبچێت، ئەوە كێشەی گەورە بۆ عێراق‌و هەرێم دروستدەبێت‌و سەر دەكێشێت بۆ شەڕی تائیفی".

ئەمینداری رێكخراوی بەدر، كە هاوكات یەكێكە لەفەرماندە شیعەكانی ناو حەشدی شەعبی راشیگەیاندووە، "ئەوان لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم نین‌و دژی پرۆسەكەشی دەوەستنەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیە.

عامری ئەوەشی راگەیاند، عێراق‌و هەرێم بەهۆی پرۆسەی ریفراندۆمەوە زیان دەكەن، چونكە عێراق ‌و هەرێمی كوردستانیش بەیەكگرتوویی یەك پارچەیی بە بەهێزی دەمێننەوە.

هـ ـ ح