ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسلێمانی رادەگەیەنێت

کوردستان

24/09/2017‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لقی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی راگەیاند.
 
لقی سلێمانی كۆمیسیۆن ئەمڕۆ یەك شەممە، رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم تەواو بووەو سەرجەم بنكەكانیش بۆ دەنگدان ئامادەكراون.

لقی سلێمانی راشیگەیاند، سبەی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی لەسەعات 8ی بەیانییەوە تا پێنجی ئێوارە روو لەناوەندەكانی دەنگدان بكەن، بۆ ئەوەی دەنگۆی خۆیان بەریفراندۆمی سەربەخۆیی بدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێم ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەبڕیاری مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو دەنگۆی دواخستنی هەیە.

كۆمیسیۆنی سلێمانی رەتیكردەوە، ئەوان هیچ بڕیارێكیان لەبەردەستبێت بۆ دواخستنی ریفراندۆم، هەروەها رایگەیاند، ئەوان لەئامادەكاری خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە بەردەوامدەبن.

هـ ـ ح