كۆمسیۆن ژمارەی راستەقینەی دەنگدەرانی سلێمانی رادەگەیەنێت

کوردستان

28/09/2017‌ 1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی راگەیاند

رێیبن ئەبوبەكر بەڕێوەبەری فەرمانگەی سلێمانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە لەكۆی ملیۆنێك و ٣٢٤ ھەزار دەنگدەر  ٦٦٣ ھەزار كەس دەنگیان داوە.


 بەڕێوەبەری فەرمانگەی سلێمانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی رونیكردەوە كە رێژەی بەشداریش نزیكەی ٥٠ % بووە. 


هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوشەكرد كە رێژەی ٨٠% ی ئەوانەی بەشداریی پڕۆسەكەیان كردووە بە بەڵێ دەنگیان داوە و ١٩%ی بە نەخێر دەنگیان داوە.
س.هـ