ماركۆ ڕۆبیۆ له‌باره‌ى هه‌رێمه‌وه‌ چى وت؟

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم پشتگیریی ئەمریکای بۆ بەهێزیی‌و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دوپاتکردوه‌ته‌وە.


مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس په‌یامێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویەتی:"لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبومەوە".

ڕوبیۆ ئاماژەی به‌وه‌داوە، "لەکۆبونەوەدا پشتگیریی بەردەوامی ئەمریکام بۆ بەهێزیی‌و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دوپاتکرده‌وه‌ کە بۆ سەقامگیریی عێراق‌و سنووری ناوچەکە گرنگە".

پێشتریش دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، مەسرور بارزانی ڕایگه‌یاندبوو، "ئەم بۆچونانەی دەیانبیستین لەبەغداو ئەو لێدوانانەی دەدرێن، هیوادارم هەمویان لەبەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بیریان لێبکرێتەوە، تاوەکو نەرمیی زیاتر بنوێنن، زیاتر دەبینن کە ئەو هەوڵ‌و کۆششەی ئێمە دەیدەین لەبەرژەوەندیی هەمولایەکدایە".