شارپرێس:
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بەسەردانێکی لەناکاو گهیشته توركیاو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەکۆشکی كۆماریى لەئهستەنبوڵ کۆبوهوه.
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، لهو كۆبونهوهیهدا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیاو ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی هەواڵگریی تورکیا (میت) ئامادەبون، هەروەها ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەو بەشێک لەبەرپرسانی دیکەى سوریاش بەشدارییان لەکۆبونەوەکەدا کردوه.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردبوو، تورکیا ڕۆڵی هەیه لەڕێکخستنی کۆبونەوەکانی نێوان نوێنەرانی ئیدارەی نوێی سوریاو لایەنی ئیسرائیلی، ئەو کۆبونەوانە ئەرێنین، چونكه لایەنی سوریا ئاماژەی نیازپاکی پێشکەشکردوە.