غەریب حەسۆ: لە دیمەشقەوە هەوڵی لەنێوبردنی پرۆژە دیموكراتیكەمان دەدرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆنفرانس پرسی كورد و پێشهاتەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسلامەوە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان دەستیپێكرد.
 
لە كۆنفرانسەكەدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی پەیەدە  رایگەیاند، تاوانەكانی جەنگ و هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بەردەوامن‌و چەتەكانی نوسرەش لە ڕێگەی هەتەشەوە دەسەڵاتیان بە دەستهێناوە و لە ناو ڕژێمدا چەندین چەتە بوونی هەیە هەروەها توركیا بە شێوەیەكی ئاشكرا پشتگیریان دەكات و ئامانجی سەرەكییان لە ناوبردنی پڕۆژەی دیموكراتیكمانە.

غەریب حەسۆ رونیكردەوە، سیستەمێكی دیموكراتیكیان دەوێت كە مافەكانی گەلی كورد تێیدا بناسرێت.
ئ.ه