شارپرێس:
سوپای ئێرانو سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەدوو ڕاگەیەنراوی جیادا هۆشداریی لەبارەی هێرشکردنەسەر وڵاتەکەیان دەدەن، ئەو دوو ڕاگەیەنراوە لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ئاژانسە جیهانییەکان چەند ڕاپۆرتێکیان لەبارەی خۆئامادەکردنی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ شهممه سوپای ئێران لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە؛ "تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەپاڵ سەرجەم هێزە چەکدارەکان ئامادەین بۆ بەرگریکردن لەیەکپارچەی خاکو سەربەخۆییو ئاسایشی ئێران".
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا سوپا دهڵێت:"دوژمنانمان بەپیلانگێڕیی جۆراوجۆر هەوڵی لاوازکردنی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن".
لهلایهكى دیكهشهوه سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكردوهتهوهو نوسیویەتی؛ "سوپای پاسداران، دەستی لەسەر پەلەپیتکەیەو بۆ هەر هەوڵێکی دوژمنکارانە وەڵامی توندو پەشیمانکەرەوەمان دەبێت".
سوپای پاسداران دەشڵێت؛ "هەر جۆرە هێرشو پێشێلکارییەکی ئەمریکا، وادەکات گۆڕانکاریی بەسەر هاوکێشە ستراتیژییەکان لەڕۆژئاوای ئاسیادا بێت".
دوێنێ ئەمریکاو ئێران گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانیان ئەنجامداو دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکەش، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەبێئەنجامی گفتوگۆکانیان کرد.
سەرەتای هەفتەی ڕابردوش کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەئامادەکارییەکانی ئیسرائیلدا بۆ هێرشکردنەسەر ئێرانو لەزاری بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە؛ "ئیسرائیل هێزی ئاسمانی ئامادەدەکات بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران".
