شارپرێس: كەنداڵ جودی
بەرپرسێكی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، چەكدانانی پەكەكە هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی هەسەدەوە نییە.
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ شارپرێس كە ئەمشەو بڵاودەكرێتەوە، رایگەیاند، "هیچ شتێك نییە بەناوی دانانی چەكەكانی هەسەدە، چونكە ئێمە سوورین و دژی داعش شەڕمان كردووە و لە دژی ڕژێمی ئەسەد تێكۆشانمان كردووە، لە پێناو بنیاتنانی سوریایەكی دیموكراسیشدا، سیستەم و گەل و ناوچەكە و ئۆتۆنۆمی خۆمان دەپارێزین".
ئاڵدار خەلیل رونیكردەوە "ئەوە پرسێكە لەنێوان ئێمە و دیمەشقدا. كاتێك دەستووری سوریا پێكدێت و ئێمە و دیمەشق دەگەینە ڕێككەوتن، ئەم كێشانە بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەر دەكرێن، واتە ئێمە و دیمەشق لەسەر پرسی هەسەدە دەگەینە ڕێككەوتن".
بەرپرسی میتی توركیا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر و ئەردۆغان دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی پەكەكە چەكەكانی دادەنێت، پێویستە هەسەدەش چەكەكانی خۆی ڕادەست بكات.
ئ.ه