كۆنفڕانسی گۆڕان راگیرا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی كێشەی هەردوو ئاڕاستەكەی حیزبەكەوە راگیرا بۆ كاتێكی نادیار.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس بە بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان تا كاتێكی نادیار ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان ئاراستەی گردی زەرگەتە  بۆ شارپرێس ئاراستەی كوردساتی حیزبەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی خەڵكیان هێناوەتە نێو كۆنفرانس كە ئەندامی كۆنفڕانس نەبوون و هەندێكیشیان ئەندامی حیزبی دیكە بوون.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو ئاڕاستەی حیزبەكە دروستبووە و بەهۆیەوە كۆنفڕانسەكە راگیرا.
ئ.ه