شارپرێس:
مەسرور بارزانی جه‌ختده‌كاته‌وه، هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قوڵتر ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت:"ئەم هەفتەیە ڕێکەوتننامەی گرنگی وزە واژۆکران".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مەسرور بارزانی سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێم لەپلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی:"ئەم هەفتەیە ڕێکەوتننامەی گرنگی وزە واژۆکران، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان‌و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان‌و هەموو عێراق کرد".
بارزانى جه‌ختده‌كاته‌وه، "هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمریکا قوڵتر دەکەینەوە".
نوسینه‌كه‌ى بارزانى هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس كه نوسیبوى، "لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبومەوەو پشتگیری بەردەوامی ئەمریکام بۆ بەهێزیی‌و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دوپاتکرده‌وه کە بۆ سەقامگیریی عێراق‌و سنوری ناوچەکە گرنگە".