شارپرێس:
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدهگهیهنێت، ئەو قۆناغەی ئێستا لەوڵاتەکەی دەستی پێکردوە مێژوییە، دهشڵێت:"ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لەچەند ساڵی ڕابردودا کاریگەربون".
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لەئازەربایجانهوه پهیامێكى بڵاوكردهوهو بڕیارەکانی پەکەکەی لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداری بەقۆناغێکی مێژویی ناوبردو وتى:"ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەچەند ساڵی ڕابردودا سوپا بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لەباشوری کوردستان ئەنجامیداون، کاریگەربون".
پهیامهكهى وهزیرى ناوخۆى توركیا لهكاتێكدایه، سوپای تورکیا لە18ی نیسانی 2022وهوه ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە(چنگ ـ قوفڵ)ی لەناوچەکانی (ئاڤاشین، مەتینو زاپ) بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
بهوتهى وەزیری ناوخۆی تورکیا، ''لەپێناو سەقامگیرییو یەکدەنگیی وڵاتەکەمان، هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان لەنزیکەوە چاودێریی ئەم پرۆسەیە دەکەن''.
پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی 17ى ئهم مانگه لەکاتی گەڕانەوەی لەئەلبانیا، لەنێو فڕۆکەكهیدا بەڕۆژنامەنوسانى وت:"دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات لەنزیکەوە چاودێریی خۆهەڵوەشاندنەوەو ڕادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە دەکەن".
ئهوهشى ڕاگهیاندبوو، سەبارەت بەچۆنێتی ڕادەستکردنی چەکەکان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دراوسێکانمان گفتوگۆ دەکرێت، هەندێک پلان هەیە سەبارەت بەوەی حکومەتەکانی بەغداو هەولێر چۆن ڕۆڵیان لەم پرۆسەیەدا دەبێت'.
تائێستا كوردو حكومهتى توركیا لهسهر ناوێك بۆ پرۆسهكه نهگهیشتونهته ڕێكهوتن، لەیەکی تشرینی یەکەمی ساڵى 2024دا هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا، ئەم پرۆسەیە لەلایەن تورکیا بە(تورکیایەکی بێ تیرۆر)و لەلایەن دەم پارتیشەوە بە(چارەسەرکردنی پرسی کورد) ناودهبرێت.
