شارپرێس:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیازده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، شاندی یه‌كێتی به‌فه‌رمی به‌پارتییان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رناگرن.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌پارتییان وتووه ده‌یانه‌وێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك وه‌زاره‌تێكی سیادی له‌كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن.
پێشتر پارتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ یه‌كێتی وه‌ك وه‌زاره‌تێكی سیادی دانابوو، به‌ڵام یه‌كێتی پێی وایه به‌هۆی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، ناكرێت ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌ك سیادیی ته‌ماشا بكرێت، بۆیه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، سامانه سروشتییه‌كان، ناوخۆ) یه‌كێتی داوای یه‌كێكیان‌و به‌دیاریكراویش وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی به‌شداربووه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شارپرێسی وت، به‌ڕاشكاوی به‌پارتییان وتووه كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان پۆست نیه و مه‌به‌ستیان شه‌راكه‌ته جێبه‌جێكردنه‌كه‌یه‌تی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی هه‌رێم له‌ئه‌منیه‌وه بۆ ئابووری‌و خزمه‌تگوزاریی.
یه‌كێتی هاوكات به‌پارتی وتووه، ئه‌وان لارییان له‌سه‌ر هیچ كام له‌شێوازه‌كانی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتوو نییه، ئاماده‌ن به‌خاڵبه‌ندی یاخود شێوازی كابینه‌ی پێشوو، یان شێوازی ڕێككه‌وتن پۆسته‌كان وه‌ربگرن.
شارپرێس ئه‌وه‌شیزانیوه، ڕۆژی 24ی ئه‌م مانگه جارێكی دیكه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پارتی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی به‌ئاسایی وه‌رگرتووه‌و هیچ جۆره ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی بۆی نه‌بووه، به‌ڵام شاندی پارتی وتوویانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانیان نییه، بۆیه داواكارییه‌كانی یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ری ده‌به‌نه‌وه به‌رده‌ست سه‌ركردایه‌تی پارتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆی پارتی ده‌باته‌وه به‌رده‌ست سه‌ركردایه‌تی خۆی.
ڕ . ج
