ڤیدیۆ.. دزە بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلی"OnePlus" دەكرێت

جیهان

29/04/2019‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دزە بەچەند تایبەتمەندییەكی مۆبایلی "OnePlus" كرا، كە بڕیارە لە 14 مایۆی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلەكە ناوی "OnePlus 7"، رووی دەرەوەی بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت‌و كاریگەری لەسەر دانانێت، شاشەكەی قەبارەی 6.4 بۆسەو دیقەی (1080/2340) پێكسڵی هەیەو بەسیستەمی "Snapdragon 855" كاردەكات.

رامی مۆبایلەكە 8 گێگابایتەو میمۆری 256 گێگابایتەو باترییەكەشی توانای 3700 میللی ئەمپێرە.

هەروەها هەر ئەو مۆبایلە جۆرێكی تری هەیە، كە بە "Pro" ناودەبرێت‌و قەبارەی شاشەكەی 6.7 بۆسەو دیقەی (1440/3120) پێكسڵەو بە سیستەمی "Snapdragon 855" كاردەكات.

رامی ئەو جۆرە مۆبایلە 12 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 512 گێگابایتەو توانای باترییەكەشی 4000 میللی ئەمپێرە.

هـ ـ ح