ناوەندێكی هەواڵگری ئەمریكا پێشبینی كۆتایی ئەردۆغان لەتوركیا دەكات

جیهان

06/07/2019‌ 3058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی سترافۆری ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و ئەمنی دەڵێت: شكستی ئەردۆغان لە ئەستەمبوڵ رێگای خۆش كرد بۆ جیابوونەوەو لەتبوونی بەرپرسەكانی پارتی دادو گەشەپێدان‌و دروستبوونی حیزبێكی نوێی ركابەری دادوگەشەپێدان.. ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەمە دەبێتە سەرەتای كۆتایی ئەردۆغان لە توركیا.

ناوەندەكە‌ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە پارتی دادو گەشەپێدان تەنیا لەشاری ئەستەمبوڵ تووشی شكست نەهاتووە، بەڵكو لە ئەنقەرەو شوێنەكانی تریش بەهەمان شێوەیە، ئەمەش نیگەرانی دەنگدەران دەردەخات لەحیزبی دەسەڵاتدارو رەجەی تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی پارتەكەو سەرۆك كۆماری توركیا.

ناوەندی سترافۆر دووپاتیدەكاتەوە چەند رۆژو مانگی ئایندە، بەرپرسەكانی پێشووی دادوگەشەپێدان جیادەبنەوەو حیزبێكی سیاسی ركابەر دروست دەكەن.

ناوەندەكە وای دەبینێت ئەم هەنگاوە بنكەی دادوگەشەپێدان و ئەردۆغان لاواز دەكات و لەهێزەكەی دایدەڕنێت و وا دەكات خەڵكی لە نێوان ئەردۆغان و جیابووەوەكان یەكێكیان هەڵبژێرن، لەهەمان كاتدا ئەنجامی دووبارە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبوڵ لە 23ی حوزەیران، ئەنجامێكی خراپ بوو بۆ سەرۆكی توركیا. هەروەها ئەم ئەنجامە پێچەوانە بوەوە بۆ دەنگدەرەكان لە هەوڵی ئەوەی ئەردۆغان دەیویست سەركەوتن بسەپێنێ لەو شارەدا لە میانی هەلوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكانی یەكەمجار، دەكرێ ئەو ئەنجامە وەها لێكبدرێتەوە؛ بەوەی دەنگدەران نیگەرانن لەو رێگایەی ئابوری توركیای پێدا تێپەڕ دەبێت، هەروەها گرنگی نەدانی پارتی دادو گەشەپێدان دەردەخات لە ترسی هاولاتیە ئاساییەكان دەربارەی هەڵاوسان و بێ كاری و گوتارە سیاسیەكان بۆ دابەش بوون.

ناوەندەكە باسی ئەوە دەكات، تاكو ئێستا ئەردۆغان نەیتوانیوە ئەنجامەكە قبوڵ بكات و پێشبینی دەكرێت وەڵامی پارتی دادوگەشەپێدان لە میانی كەمكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە دەسەڵات و بڕیارەكان لەدەستی شارەوانی بسەنێتەوە، لە نموونەی دەركردنی بریاری دابەشكردنی ناوچەكان و كەمكرنەوەی كڕینە گشتییەكان و سەپاندنی سیمایەكی ناوەندی لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی سەرۆكایەتیدا.

ئەم هەنگاوەی دادوگەشەپێدان لایەنی بردنەوەی زۆری تێدایە لەئیدارەدانی شارەكە لە ژێر ویلایەتی سەرۆكدا، بەوەی دەتوانێت دەسكەوتەكان بەسەر لایەنگرەكانیدا دابەش بكات و سەرۆك شارەوانیەكانی لێ بێ بەش بكات؛ ئەوانەی سەر بە حزبەكەی ئەوان نین لەو كەل و پەلانەی پێویستیان پێی هەیە بۆ پێشخستنی شارەكانیان.

بە تێپەڕینی كات، دەنگدەران بە شێوەیەكی زۆر بێزار دەبن لەسەرۆك شارەوانیە نوێیەكان، چونكە شكست دەهێنن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو خەلكانەی هەڵیان بژاردوون و بڕیار دەدەن دووبارە كاندیدەكانی دادوگەشەپێدان هەلبژێرنەوە بۆ پۆستەكانیان لە هەلبژاردنەكانی ئایندەدا، یان دادوگەشەپێدان و ئەردۆغان هیوا لەسەر ئەمە هەڵدەچنن.

بە پێچەوانەی ئەمەوە، ئیمام ئۆغلۆ هەڵمەتێكی گشتی و پۆزەتیڤی ئەنجامدا، دەنگدەرانیش خەلاتیان كرد، پێدەچێ رێكارەكان بەسەر ئەرۆغاندا هەلگەرابنەوە، ئیمام ئۆغلۆ لە ئێستادا هەبونێكی نیشتمانی هەیە و دەكرێ لە رووبەروو بونەوەی ئەردۆغاندا بەكاربهێنرێ لە هەلبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا لە ساڵی 2023..

ناوەندەكە پێشبینی دەكات لەم چوار ساڵەدا ئەردۆغان كار لەسەر كەمكردنەوە و بەربەست دروست كردن لەسەر سەرۆكی شارەوانیەكان بكات، نەك تەنها لە ئەستەمبول بەڵكو لە ئەنقەرەش، وەك هەوڵێك بۆ بەهێزكردنی پەیامێك؛ ئەوەی دەبێ توركیا حوكم بكات بەسەركەوتوویی تەنها پارتی دادوگەشەپێدانە. 

بە بۆچوونی ناوەندەكە، ئەم كارانەش دەبێتە مایەی سڕینەوەی سیاسی ئەردۆغان و دوورخستنەوەی بە شێوەیەكی كۆتایی لە دەسەڵاتدا.

سەرچاوە: ANHA
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە