گوگڵ دەیەوێت لە ساڵی 2020 شكست بەدۆناڵد ترامپ بهێنێت

جیهان

04/08/2019‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندازیارێكی پێشووی كۆمپانیای گۆگڵی ئەمریكی بروای وایە جوڵێنەرە زەبەلاحەكانی گەڕان دەیەوێت كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەئایندەدا دابنێت.

كیفین سیرنیكی بۆ تۆڕی (فۆكس نیوز) رایگەیاند، ئەوان هەر بەراستی دەیانەوێت ترامپ لە ساڵی 2020 بدۆڕێ لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئەمە بەرنامەی ئەوانە، كە گوگڵ جۆرێك كاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە.

لە ساڵی 2018 سیرنیكی لەكارەكەی دەركراوە، دوای ئەوەی كۆمپانیاكە ئاگاداری كردەوە، كە بڕیاری دەركردنەكەی بەهۆی خراپ بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی گوگڵەوە بووە، بەڵام ئەو فەرمانبەری پێشوو بەرگری لەخۆی كرد و پێی وابوو بابەتەكە بۆ بۆچوونی پارێزگارو ئازایەتی ئەو دەگەڕێتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ و كۆمپانیای گۆگڵ پەیوەندییەكی ناجێگیریان هەبووە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ترامپ تۆمەتباری كردوون بەوەی جوڵەی زەبەلاحی گەڕان هەواڵە باشەكانی دەشارێتەوە.

لەو بارەیەوە ترامپ دەڵێت: گوگڵ و فەیسبووك و تویتەر بەشێوەیەكی نا رەوا هەڵسوكەوت لەگەڵ پارێزگارەكان و كۆمارییەكان دەكەن، دەیانەوێت خەڵكی بێ دەنگ بكەن، بەڵام دەربارەی ئەو قسانەی هیچ بەڵگەنامەیەكی نەخستووەتە بەرچاو.

سەرچاوە: سكای نیوز عربیە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا