ڤیدیۆی ئابڕووبەرانەی سەمای ملیۆنێرێكی ئیتالی لەگەڵ كچان

هەمەڕەنگ

11/08/2019‌ 4921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ملیۆنێرو سەماكاری ناوداری ئیتالی جیانلوكا فاچی، بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك هەرای ناوەتەوە، كە سەما لەگەڵ كچان دەكات.

ئەو ملیۆنێرە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوەو بەهۆی رووتی كچەكان‌و شێوەی سەماكردنی ملیۆنێرەكە هەرای ناوەتەوە.

فاچی، تەمەنی 52 ساڵەو لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت، یاری بەستەی كچەكان دەكات، كە جلوبەرگی نیمچە رووتیان لەبەردایە، ئەوەش هۆكاری كاردانەوەكەیە.

ئەو ملۆنێرە لەسەر رووی یەختێكی دەریایی ڤیدیۆكەی تۆماركردووەو بەشێوەیەكی زۆریش بەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە.

هـ ـ ح