ئەو خواردنانە كامانەن قەرەبووی كەمی ڤیتامین D دەكەنەوە؟

تەندروستی

14/08/2019‌ 827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمی ڤیتامین D ئاكامی خراپی بۆ جەستە دەبێت لەوانە بوونی ئازار لەئێسكدا، هەستكردن بە لاوازی ماسولكەكان ، هەروەك بەردەوام هەستكردن بەماندوێتی، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی مرۆڤ دەبێت ، جگە لەوەی وا لەئێسكەكان دەكات زۆر فشەڵ و لاواز بن و بەئاسانی تووشی شكان ببن .

لەنیشانەكانی تری كەمی ڤیتامین D بریتییە لەهەستكردنی بەردەوام بە خەمۆكی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا .

بۆیە هەندێك لێكۆڵینەوەی پزیشكی نوێ ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە دەكرێت لەرێگای هەندێك خواردنەوە قەرەبووی كەمی ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا بكرێتەوە لەوانەش: 

ماسی سەلەموون 
ئەو جۆرە ماسییە بەتایبەتی بە سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین D دادەنرێت، بەشێوەیەك ئێسكەكان بەهێز دەكات و ئاستی كاركردنی مێشك باشتر دەكات ، جگە لەوەی وەك دژ خەمۆكییەك وایە و بیرەوەریش بەهێز دەكات .

هێلكە
هەفتانە لانیكەم دووجار هێلكە بخۆ و هەرگیز واز لەخواردنی زەردێنەی هێلكە مەهێنە، كە سەرجاوەی سەرەكی ڤیتامین D یە ، زەردێنەی هێلكە كۆئەندامی هەرس و بۆرییەكانی خوێن رێكدەخات و گەشەكردنی قژیش باشتر دەكات .

شیر 
شیر و هەموو جۆرەكانی سپیایی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D و ئێسك بەئاسانی هەڵیان دەمژێت، هەروەك واباس دەكرێت باشترین رێگا بۆ دەستكەوتنی ئەو جۆرە ڤیتامینە بریتییە لەخۆدانە بەر تیشكی خۆر، چونكە یارمەتی جەستە دەدات تا كالیسیۆم و سەرجەم ڤیتامینە پیویستەكان هەڵمژێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی