چوار ئامۆژگاری سادە بۆ رزگاربوون لەكۆلیسترۆڵی زیانبەخش

تەندروستی

24/08/2019‌ 2140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كەمبوونەوەی چوونی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی جەستە، جگە لەئازاری سنگ‌و گەدە و دروستبوونی بەرد لە زراودا، مەترسییەكانی پەیوەست بەگرفتەكانی دڵیش لەوەلاوە بوەستێ.

لەكاتێكدا چەند جۆرێك كۆلیسترۆڵ زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەهەمان كاتیشدا چەند جۆرێكی تری چەوریش هەیە یارمەتی بەرهەمهێنانی چەورییە بنەرەتییەكان دەدات‌و پرۆتینی چەوری لە جەستەدا رێك دەخات ، بۆیە بۆ رزگاربوون لەو گرفتە تەندروستییانەی بەهۆی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشەوە دروست دەبن، رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا ئەم ئامۆژگاریانەی پێشكەش كردووە:

پێش هەڵبژاردنی هەر بەرهەمێك سەیری ئەو لەزگەیە بكە، كە رێنماییەكانی لەسەر نووسراوە.
 
دەكرێت لەڕێگای وردبوونەوە لەو لەزگەیەی بە بەرهەمە خۆراكییەكانەوەیە خۆت لە زیادبوونی مەترسییەكانی كۆلیسترۆڵ رزگار بكەیت، بەشێوەیەك ئەگەر بەرهەمەكە چەوری تێر و زەیتی بەهایدرۆجینكراوی وەك لە چپسی پەتاتە و خواردنە دەستكردەكان و پسكیتدایە، ئەوە پێویستە لێی دوور بكەویتەوە و بە بەرهەمی تری بگۆڕیت، كە ئەو ماددانەی تێدا نییە .

خواردنەوەی برێكی زۆرتر لەئاو 
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی ئۆما لیندای ئەمەریكی، رۆژانە خواردنەوەی زیاتر لە ٥ كوپ ئاو، دەبێتە هۆی رزگاربوون لەكۆلیسترۆڵی زیانبەخش‌و ژەهراویبوونی جەستە، هەروەك مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەی ٥٠% بۆ ٦٠% كەم دەكاتەوە.

خواردنی چەرەسات 
چەرەسات هەر بۆ دابەزاندنی كێش باش نییە، بەڵكو ئاستی كۆلیسترۆڵیش لەناو جەستە دادەبەزێنێت، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی هارڤارد، رۆژانە خواردنی مشتێك چەرەسات راددەی مەترسییەكانی ئەو زیانە كەمدەكاتەوە، كە بەهۆی خواردنی خواردنە خێراكانەوە دروست دەبێت، كە رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی بەرزە.

جوڵە و وەرزشكردن 
جوڵە و راهێنانە وەرزشییەكان یارمەتی رێكخستنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لەناو خوێن دەدەن‌و پارێزگاری لە بەگەنجی هێشتنەوەی دڵ و تەندروستییەكەی دەكەن.

بەقسەی شارەزایان خوگرتن بەرۆیشتن بەپێ بۆماوەیەك لەهەفتەیەكدا كاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی دەبێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی