سورییەكان دروشمی "برۆخێ ئەردۆغانی خائین"یان وتەوە

جیهان

24/08/2019‌ 3868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای خیانەتكردن سورییەكان لەدژی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا دروشمیان وتەوەو وتیان "برۆخێ ئەردۆغانی خائین".

چەندین خۆپیشاندان لە ریفی ئیدلب و حەلەبی باكوور (ناوچەكانی متمانەپێكراوی توركیا) ئەنجامدرا، ئیدانەی سیاسەتی توركیایان كرد، پاش ئەوەی ژمارەیەك ناوچە لە ریفی حەمای باكوور ریفی ئیدلبی باكوور بەدەستی رژێمی سوریا زۆر بە ئاسانی شكستیانهێنا.

"برۆخێ ئەردۆغانی خائین"
خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان بەرز كردبووەوە و تێیدا نوسرا بوو "گرەنتی سەركەوتنمان لە رۆیشتنی ئێوەیە، ناسنامەی توركی رەتدەكەینەوە سەرەرای تۆماركردنی ئۆتومبیل و زمانی توركی، ئەگەر جەماوەر ڕاپەڕێ گەمەكە كۆتایی دێت، بۆ وەبیر هێنانەوە ئەی ئەردۆغان حەلەب بە یارمەتی توركیا شكستیهێنا و پاشان خان شیخون و متمانە پێكراو پێكەوە شكستیان هێنا".

ئەوەش لەبەرانبەر ئەو دەستبەرداربوونەی توركیا بۆ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لەئیدلیبی باكووری سوریا، كە ئێستا لەژێر هێرشی سوپای سوریاو روسیای هاوپەیمانیدایە.

هاوكات لەگەڵ خۆپیشانەكاندا فەرماندەیی گشتی سوپای سوریا رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی هێزەكانیان بەردەوامە لە ریفی ئیدلبی باشوور بۆ ڕاوەدونانی بەرهەلستكارەكان و چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن توانایان لە دەستداوە لە بەرانبەر سوپاكەمان و ئێمە مكوڕین لەسەر پاككردنەوەی تەواوەتی جوگرافیای سوریا لە تیرۆریستان و ئەوانەی سەرپەرشتیان دەكەن.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا مولود چاویش ئۆغلۆ دووپاتیكردەوە، گەڕانەوەی پەنابەرە سورییەكان پێویستی بە هاوكاری كۆمەلگەی نێودەوڵەتی هەیە و سەرەرای ئەوەی پێویستیان بە پێدانی متمانەو نەترسانیان هەیە.

سەرچاوە: Arab24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە