كاردانەوەیەكی گەورە بەهۆی وێنەیەكی بەرێوەبەری كارەكانی هەیفا وەهبی

هەمەڕەنگ

31/08/2019‌ 3578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد وەزیری بەرێوەبەری پێشووی كارەكانی گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوەو وێنەكەش كاردانەوەی دروست كردووە.

وێنەكەی محەمەد وەزیری لەپاڵ ئۆتۆمبیلە گرانبەهاكەی هەیفا وەهبی گیراوەو گۆڤاری "لها" بڵاویكردووەتەوە، سەرەرای ئەوەی وەزیری دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام هێشتا لەپشت كارەكانی هەیفا وەهبییەوە.


ماوەی رابردوو وەزیری دەستبەرداری پۆستی بەرێوەبەری كارەكانی هەیفا وەهبی بوو، كە كاردانەوەكان ئەوە وەك سیناریۆ دەبینن.

ئەو گۆڤارە لوبنانییە باسی لەوەش كردووە، رەنگە پەیوەندییەك لەنێوان هەیفاو وەزیری هەیە، بۆیە بەئاسانی دەستبەرداری یەكتری نابن.

هـ ـ ح