ترامپ و رۆحانی ئامادەی دانوستاندنی پشت پەردەن

جیهان

12/09/2019‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی نیگەرانی ئیسرائیل لە ئاسۆكانی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكەو بەگوێرەی زانیارییەكانی هەواڵگری ئیسرائیل، ئامادەكارییەكان بۆ كربوونەوەی چاوەڕوانكراوی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و ئێران تەواو بووە.

لەو بارەوە هئارتس بڵاویكردەوە، كە باشترین بژاردە بریتییە لە كۆبونەوەی روو بەروو، لە پەراوێزی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كۆتایی سیپتەمبەردا.

هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی ئەمریكا پالپشتی بیرۆكەی گرێدانی كۆبوونەوەكە دەكەن، دەربارەی روسیاش بەوەی یەكێكە لەوانەی گرێبەستی ئەتۆمی 2015ی واژووكردووە، بەهەمان شێوە پاڵپشتی دانوستانەكانی نێوان هەردوو سەرۆك دەكات لەنیویۆرك؛ ئەگەر بێت و ئەنجام بدرێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ترسەكانی ئیسرائیل روونە، بەتایبەتی كە ترامپ ئامادە نەبوو گوێ لە ئامۆژگاری كەسایەتییەكی توندڕەو لە بەرانبەر ئێران بگرێت، قسەكە دەربارەی یاریدەدەری سەرۆكە بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی جۆن بۆلتۆن.

لەو بارەیەوە، توێژەر لە قوتابخانەی باڵا بۆ ئابوری (یولیا سفیشنیكوفا) بە گۆڤارەكەی وتووە: قورسە قسە دەربارەی ئەوە بكرێت لەكۆتایی سیپتەمبەردا چی روو دەدات، بەڵام توانای پێشبینی سەبارەت بەكردەوەكانی ترامپ هەروەك خۆیەتی. 

ئەو وتیشی: لە ئێران دوو بۆچوونی پێچەوانە هەیە بۆ هەردوو لایەن: گریمانەی پیلان: ئەگەر بێت ترامپ پلانێكی ئالۆزی هەبێت بەرانبەر ئێران، یاخود ترامپ هەست بەوە ناكات كە ئەنجامی دەدات.

توێژەری ناوبراو گومانی لەوە هەیە، كە تاران بیەوێت دیدار لەگەل ترامپ رێكبخرێت بەوەی سودێكی روونی نییە، كەواتە قسەكردن دەربارەی هەر دانوستانێكی پشت پەردە لە نێوان ترامپ و رۆحانی، دەبێتە هۆی بێزاریەكی زۆر لە دامەزراوەی ئێرانیدا.

هەڵوێستی ئێستای ئێران بەو شێوەیەیە، كە كاتێك ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەی ئەتۆمی، ئەو كات دەكرێت قسە لە شتێكی تر بكرێت. رەزامەندی لەسەر سنورداركردنی بەرنامەی ئەتۆكی، كە لە بنەڕەتدا بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نیە شتێكەو، ئەوی تریش پەیوەندی بە وازهێنانی ئێرانەوە هەیە لە هەژموون و هێزی رۆكێتی، دیارە كە ئێران ئەمەیان ناكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا