ئێران پشتیوانی سەربازی بۆ قەتەر ڕاگەیاند

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1785 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 عەبدول ڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لەگەڵ سعود بن عەبدول ڕەحمان ئالی سانی،  جێگری سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکاری بەرگریی قەتەر، هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر قەتەر شەرمەزار کرد.

عەبدول ڕەحیم مووسەوی ڕایگەیاند، هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە قەتەر دودڵ نابێت و ئێمە گەلی قەتەر لە بەرامبەر دوژمنان و بە تایبەت دوژمنێکی وەک ئیسرائیل کە هۆکاری سەرەکیی ئاژاوە و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەیە بەتەنیا بەجێ ناهێڵین.

مووسەوی پاڵپشتیی  ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکای لە ئیسرائیل بە هۆکاری سەرەکیی هێرشەکانی ئیسرائیل زانی و وتی، دەوڵەت و گەل و هێزی چەکداریی قەتەر دڵنیا بن کە کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزی چەکداریمان تا کۆتایی لە پشتیان دەبن.
ئ.ه