ئێران ژمارەیەک منداڵی کورد و بەلوچ دەستگیردەکات

کوردستان

10/09/2025‌ 4571 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی، دوو منداڵی کوردی خەڵکی شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە عەبدوڵڵا عەزیزی بەلوچ، تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی عەزیزئابادی سەر بە شاری قەسری قەند دەستبەسەر کرا.

ڕێکخراوەکە، دەڵێت، دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا عەزیزی لە بازاڕی قەسری قەند بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدانەوە ئەنجام دراوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ئەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی، دوو منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی خەڵکی شاری کامێران لە ماڵەکانی خۆیان  دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو منداڵە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ یەکێک لە زیندانەکانی سنە گواستراونەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ منداڵە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
ئ.ه