شارپرێس:
ئیسڕائیل بە فەرمی بودجەی جەنگی دیاریکرد دوای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ ئێران و شەش وڵاتی عەرەبی و ئەگەری تێوەگلانی چەند وڵاتێکی دیکەش لەوانە تورکیا.
ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بودجەی شەڕ و سەربازی بۆ ئەمساڵی 2025 دیاریکردووە بەگوێرەی یاسای نوێی کنێست.
بەم پێیە بودجەی ساڵی نوێی بەرگری و سەربازی ئیسرائیل دەگاتە نزیکەی 41 ملیار دۆلار.
ئەمەش لە بەرامبەر پەرەسەندنی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل و بۆردومانکردنی شەش وڵاتی عەرەبی تا ئێستا (قەتەر، یەمەن، لوبنان، سوریا، فەلەستین و عێراق)ە، هەروەها ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران.
ئ.ه