شارپرێس:
ئاژانسی سانای فه‌رمی حكومه‌تی سوریا بڵاویكرده‌وه، سوپای سووریا كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلان-ی كۆنتڕۆڵكردووه.
ئاژانسی سانای فه‌رمی حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌كانی سوپای سووریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
باسی له‌وه‌شكردووه، سوپای سوریا له نزیك گوندی مه‌لا عه‌باس له باكووری خۆرئاوای رمێلان چوونه‌ته ناو كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلان و كۆنترۆڵیان كردووه.