بەڵگەنامەیەك پەیوەندی نێوان عەبدولمەهدی‌و ئێران ئاشكرادەكات

عیراق

18/11/2019‌ 1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزەپێكردنی بەڵگەنامەیەك، پەیوەندی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسوپای پاسدارانەوە ئاشكرادەكات، ئەوكاتەی لەدەرەوەی وڵات بووە.

بەپێی بەڵگەنامەكە، كە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز  بڵاویكردووەتەوە عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەكی تایبەتی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران ھەیە.

بەڵگەنامەكە جگە لەئاشكراكردنی پەیوەندی عەبدولمەهدی‌و ئێران، تاران ئەندامانی سوپای پاسدارانی لە باڵیۆزخانەكانی خۆی لە ێراق، لوبنان و سوریا داناوە، نەك بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە.

هەروەها بەڵگەنامەكە ئاشكرایكردووە، كە فەرماندەی كوردی ناو سوپای پاسدارانی ئێران هەبووە بۆ 87 یۆرۆ سیخوڕیی بۆ تاران كردووە.